ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی شیركه‌تی “ڕزوان دروود”، له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیانل له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ویستگه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی شارستانی زه‌ره‌ندی سه‌ر به ئۆستانی كرمان، كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن: ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به نیسبه‌ت سه‌ختی كاره‌كانیان زۆر كه‌مه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و بردنه سه‌ره‌وه‌ی حقووقی مانگانه‌ی خانه‌نشینكراوانی ئه‌و شیركه‌ته به‌پێی هێڵی هه‌ژارین.