ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی دژ به نه‌دانی مه‌زایای پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران مه‌زایای پیشه‌ی كرێكارانی فه‌رمی و قه‌رادادی له كاتی خۆی دا په‌رداخت ئه‌كات، به‌ڵام مه‌زایای پیشه‌یی كرێكارانی په‌یمانی بڕاوه و كرێكاران له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌ست، ولانانی جیاوازی، پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی و په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كانیان بوون.