کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن له‌ زاهیدان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن له‌ زاهیدان 4

كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی زاهیدان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی به‌فرانبار، له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، ٢٠٠ كرێكار به‌ شێوه‌ی په‌یمانی له‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كار ده‌كه‌ن و هیچ كات حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ كاتی خۆی دا په‌رداخت ناكرێت. هه‌روه‌ها خاوه‌نكار پاداش و مه‌زایای كرێكارانی بڕیوه‌ و له‌ په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خۆ ده‌بوێرێت.