ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی ڕێگه‌ی ئاسنی شاره‌كانی “شیراز“، “بووشێهر“، “عه‌سه‌لوویه“،“یه‌زد” و “ئازه‌ربایجان” له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی په‌یمانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران خوازیاری په‌رداختی ته‌واوی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها جێژنانه‌ی ساڵی پار بوون كه هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكاران ڕایانگه‌یاند: هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به هاتنی ساڵی تازه ده‌كه‌ونه ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان و ده‌ڵێن: هه‌موو ساڵێك حه‌قده‌ست و مه‌زایا و جژنانه‌كانمان دوا ده‌خه‌ن و ئه‌مه گۆشارێكی زۆر بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانمان درووست ده‌كات.