ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی زاهیدان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی زاهیدان و به گشتی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان ماوه‌ی چوار مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه و خوازیاری په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون.