كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێكخراو‌ی ئاگركوژێنوه‌وه‌ی كه‌ره‌ج، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، له‌ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خنه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه‌ی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تییان له‌به‌رانبه‌ر شاره‌داری كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی كه‌ره‌ج وێڕای مانگرتن به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست دابیننه‌كردنی خزمه‌تگوزاری ڕیفاهی، په‌رداختی حه‌قی “حه‌ریق” و حه‌قی ” شیفتی كاری” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری وڵامدانه‌وه به داخوازییه‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری وه‌لانانی هه‌ڵاواردن له‌لایه‌ن ستادی قه‌یرانه‌وه له‌كاتی په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.