سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ڕوونی گیایی “جیهان” له شاری زه‌نجان، له ناڕه‌زایه‌تی به ڕێگریكردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه له چوونه‌سه‌ر كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه به‌بیانووی كه‌می سه‌رچاوه‌ی دارایی و دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان، ڕێگرییان كردووه له چوونه‌سه‌ركاری ٦٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده. ئه‌و له حاڵێكدایه كه هه‌ر یه‌ك له‌و كرێكارانه لانیكه‌م ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه و وێڕای پێنه‌دانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای ئه‌مساڵ، كۆمه‌ڵێك داخوازی ساڵانی ٩٣ بۆ ٩٧ی هه‌تاویشیان هه‌یه كه هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: خاوه‌نكار سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه، هیچ بایه‌خێكی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه.