ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وت كه له پایانه‌كانی دوورگه‌ی خارك و سیری شاغڵن، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گازی باشووری ئێران خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.
