ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له شیركه‌تی فه‌لات قاڕه‌ی لاوان، بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره كه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی نه‌وت بوون.