ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له شیركه‌تی بێهرێگان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌ساڵانی ڕابردوو وكوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری جیاكردنه‌وه‌ی پیشه‌كان له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی نه‌وت و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی بوون.
