کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی جنووب

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی جنووب

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران بۆ جارێكیه‌ دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه‌ و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی پیرسۆنێلی نه‌وت بوون.