كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی دوورگه‌ی لاوان، ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌شه‌مه، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری، وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، په‌رداختی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، گهڕانههوی سه‌ربه‌خۆیی بۆ سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی سه‌نعه‌تی نه‌وت، چاكسازی له پێدانی لانیكهمی حه‌قده‌ست و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاری پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.