ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لایه‌تی ئاغاجه‌ری له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی یاسای ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، لهسهكارلابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی بوون.