كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له سه‌كۆی نه‌سر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی، به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رمانی خۆڕایی و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیان بوون.
