كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی لاوان و سیری، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، پێدانی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.