ڕۆژی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی سیری و سه‌كۆی نه‌سر دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، پێدانی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.