كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی لاوان و ئاغاجه‌ری، ڕۆژی سێشه‌مه ٦ی جۆزه‌ردان دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، پێدانی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.