كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له دوورگه‌ی لاوان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵان، بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، پێدانی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، وه‌لانانی جیاوازی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.