ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له فه‌لات قاره‌ی لاوان دژ به وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، په‌رداختی سه‌نه‌وات، پاداش و ئیزافه‌كاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی بوون. هه‌روه‌ها ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.