ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، له‌به‌رده‌م شیركه‌تی نه‌وت و گازی عه‌سه‌لوویه، ئه‌هواز، گه‌چساران و ماهشه‌هر كۆبوونه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران و ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی نه‌وت ئه‌نجام دراوه و كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی نه‌وت، وه‌لانانی ئه‌و باجه زۆره‌ی له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كرێت، دابین نه‌كردنی ئاستی دیاریكراوی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌روه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی پاداشی خانه‌نشینكراوی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ساسنامه‌ی سندووقی نه‌وتن.