ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له پۆمپه‌كانی “سی،ان.جی” له شاری قوروه دژبه نه‌بوونی ئه‌مینه‌تی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پاش ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كاری، گرێبه‌سته‌كانمان بۆ هه‌میشه‌یی ناگۆڕن و هیچ ئه‌منیه‌تیه‌كی پیشه‌ییمان نییه. كرێكاران ده‌ڵێن، به‌هۆی ڕاده‌ستكردنی پۆمپه‌كانی گازی “سی.ان.جی” به به‌شی خسووسی نه حه‌قده‌سته‌كانمان له كاتی خۆی دا په‌رداخت ئه‌كرێت و نه ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییمان بۆ ماوه و خاوه‌نكار هه‌ر كات بیه‌وێت كرێكاران له‌سه‌ركار ده‌ر ده‌كات. به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ناڕازی سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م پۆمپه‌كان و دواجار له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری و شاره‌داری كۆبوونه‌وه به‌ڵام، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چوو به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه.
