كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ گه‌چساران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گوڵان دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاغڵ له وێستگه‌كانی پۆمپاژی ژماره یه‌ك له خه‌یرئاباد و ژماره ٢ی سه‌عاده‌ت ئاباد، ماوه‌ی هه‌شت مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و خاوه‌نكار بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵه حه‌قی بیمه‌كانیانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه. كرێكاران ڕایانگه‌یاند: شه‌ش بۆ ١٦ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار وڵامی داواكارییه‌كانیان ناداته‌وه.