به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌وت و گازی گه‌چساران و پاڵاوگه‌ی دوازده‌هه‌می پارس جنووبی بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری په‌رداختی داخوازیه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، به‌ڕێوه‌چوونی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، وه‌لانانی په‌یمانكار و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.