ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی نه‌وت و گازی جنووب بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی باجی سه‌ر نه‌وت كار، پێدانی سه‌نه‌وات و پاداشی كۆتایی ساڵ، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون.