کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی فوولادی یه‌زد

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی فوولادی یه‌زد 1

ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی گوڵان، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی فوولادی یه‌زد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی له‌ شیركه‌ته‌كانی “نه‌ورووزی” و “زه‌ردادخانی” شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فوولادی یه‌زد به‌ مانگرتن و ڕێپێوان له‌ ناوه‌ندی شیركه‌ت خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.