ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی په‌یمانكاری سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و كاره‌با، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م بینای پارله‌مانی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ڕێكخستنی ڕێپێوانێك، خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی فه‌رمی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران و هه‌روه‌ها گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.
