ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانكاری ئه‌ركان سالسی شیركه‌تی نه‌وت، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی ڕیفاهی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.
