ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی گوڵان، كرێكارانی په‌یمانكاری شیركه‌تی ئابفای ڕوودبار له پارێزگای گیلان له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی حه‌وت مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان دوا خراوه و خاوه‌نكار ده‌ڵێت: به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی ناتوانێت داخوازییه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا په‌رداخت بكات. كرێكارانی شیركه‌تی ئابفای ڕوودبار هه‌ر یه‌كه‌و ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی پارێزگای گیلان و شاری ڕوودبار هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانیان ناده‌ن، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له ڵدۆخێكی زۆر خراپی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین.