ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی پترۆشیمی “چوار”ی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ڕێژه‌ی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده ٦٠٠ كه‌سه و زیاتر له یه‌ك ساڵ و نیوه كه چاوه‌ڕێی به‌كرده‌وه درهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌یین به‌ڵام ده‌وڵه‌ت له جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان خۆده‌بوێرێت. كرێكاران له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانیان كردووه به‌ڵام هیچ ولامێكیان وه‌رنه‌گرتووه.