ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی پترۆشیمی په‌ردیسی عه‌سه‌لوویه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی “ئووره” له پترۆشیمی په‌ردیسی عه‌سه‌لوویه له‌ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ كرانی داواكارییه‌كانیان بوون.