کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پترۆشیمی به‌نده‌ر ماهشه‌هر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پترۆشیمی به‌نده‌ر ماهشه‌هر 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له‌ پایانه و كۆگاكانی پترۆشیمی به‌نده‌ر ماهشه‌هر، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی پترۆشیمی به‌نده‌ر ماهشه‌هر له‌ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان ناڕازین و خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.