شه‌وی شه‌ممه ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی مانگرتووی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی ئابادان له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان به ناوی “فه‌رهاد بهندهرزاده” له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی ئابادان ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه و ڕۆژی شه‌ممه یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان به ناوی “فه‌رهاد بهندهرزاده” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. كرێكارانی مانگرتوو له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ندكرانی فه‌رهاد له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون. كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان، دابینكردنی بیمه و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.