ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، كرێكارانی نۆره‌كاری سه‌ر شیركه‌تی ناوچه نه‌وتییه‌كانی جنووب به پێی بانگهێشتێك كه پێشتر بڵاویان كردبوو له‌به‌رده‌م درگای سه‌ره‌كی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی نۆره‌كاری سه‌ر به‌و شیركه‌ت له به‌شه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی “كاروون” و “ماروون“ی مه‌سجد سۆله‌یمان و ئاغاجه‌ری كار ده‌كه‌ن و له ئاست شیفتی چه‌رخشی ٨ ساعته ناڕازین و خوازیاری مانه‌وه‌ی شیفتی ١٢ ساعه‌ته و جێبه‌جێ كردنی ٤ ڕۆژ كار و ٤ ڕۆژ پشوودانن. جێگای ئاماژه‌یه كه هاتووچۆی زۆر له جاده‌ی ناستاندارد و دووربوون له شوێنی كاره‌كانیان هۆكاری سه‌ره‌كی دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ شیفتی كاری ٨ ساعه‌ته‌یه.