ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئابادان، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان له به‌ر ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای فه‌رمی بوونی دامه‌زراندنه‌كه‌یان، جیاوازی له حهقدهستهكانیاندا هه‌یه و خوازیاری به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.
