ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی فه‌رمی و په‌یمانكاری شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی پارسی جنووبی بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری وه‌لانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، مافی دامه‌زرانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و كۆوونه‌وه، كۆتایی هێنان به كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی، گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی بێكاركراو بۆ سه‌ر كار، پێدانی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كان كه‌م كراوه، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون.