ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی ناوه‌ندی فه‌رمانی میترۆی تاران دژبه نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و كه‌می حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌داری بڕیاری داوه كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده بخاته ژێر مجموعه‌ی ویزگه‌كانی میترۆ و كرێكاران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان نامێنێت، هه‌روه‌ها كرێكاران له ئاست پێنه‌دانی “حه‌قی جه‌زب” كه بۆ كرێكارانی دیكه له‌به‌رچاو گیراوه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.