ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گوڵان، كرێكاران و خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی پارێزگای گیلان له شاری ڕه‌شت كۆبوونه‌وه و خوازیاری چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.
خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی ئوستانی گیلان به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ڕژیم و ڕێژه‌ی به‌رزی هه‌ڵاوسان نیشان دا و خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئارد، خه‌میرمایه،ئاو، گاز، به‌رق و پێدانی ئاردی ده‌وڵه‌تی بوون. هه‌روه‌ها كرێكارانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.