ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی خزمه‌تگوزاری مه‌یدانی نه‌وتی یادئاوه‌رانی خووزستان له ئاست دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی چه‌ند مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا چه‌ند جار دژ به نه‌دانی داخوازیی خۆپێشاندانیان كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان له ژماره‌یه‌ك له كرێكاران كردووه.