کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی زێڕ له‌ وه‌رزه‌قان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی زێڕ له‌ وه‌رزه‌قان 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی زێڕی وه‌رزه‌قان دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی زێڕی وه‌رزه‌قان ماوه‌ی ٨ ساڵه‌ له‌ دۆخێكی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی دان. كرێكاران تا به‌ ئه‌مڕۆ چه‌ند جار له‌ ئاست كه‌می حه‌قده‌ست، نه‌دانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، نه‌بوونی ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نه‌بوونی بیمه‌ و ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلی بێكاركردنی گشتی بوونه‌ته‌وه‌. كرێكارانی ده‌ركراو خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار و پێدانی داخوازییه‌كانیان بوون.