ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی مه‌عده‌نی “گۆڵگۆهه‌ری سیرجان” به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان و جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،كرێكارانی “مه‌عده‌نی گوڵگۆهه‌ری سیرجان” لە چه‌ند مانگی ڕابردووه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گردووه و تووشی هه‌ڵاواردن و یاسا شكێنی بوون و کرێکارانی مه‌عده‌نه‌كه کەمتر لە گرێبەستە ڕاستەوخۆکان پارەیان پێدەدرێت و هه‌وه‌ها نیگەرانن لە ئاسایش و ئه‌منییه‌تی کارەکەیان و به‌وهۆیه‌وه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.