کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی فولاد له‌ تاران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی فولاد له‌ تاران 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی فولادی ئه‌هواز به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی فولادی ئه‌هواز له‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵیشدا چه‌ند جار له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌ بردبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ دابوون. ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی ناڕازی له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.