ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی كومباینسازی ته‌ورێز دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، له‌و كاته‌وه شیركه‌ت ڕاده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت كراوه، حه‌قده‌سته‌كانیان دوا ده‌خرێت و خاونكار حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت ناكات. پێشتر كارخانه‌ی كومباینسازی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ كرێكاری هه‌بووه به‌ڵام له چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌شێكی زۆر له كرێكاران له سه‌ر كار ده‌ركراون و ئێستا ده بۆ ١٥ كرێكار له‌و شیركه‌ته كار ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی به‌شه‌كانی كارخانه داخراوه.