كرێكارانی كارخانه‌ی “پارس پامچال” هه‌ڵكه‌وتوو له شاره‌كی سه‌نعه‌تی “ئه‌لبۆرز“ی قه‌زوێن، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هه‌روه‌ها جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست، مه‌زایا و جێژنانه‌ی كوتایی ساڵ كێشه و گرفتی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان سازكردووه. به وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، ٧ مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه و بۆ ده‌سكه‌وتنی خزمه‌تگۆزاری ده‌رمانی تووشی ده‌یان كێشه بوون و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ بایه‌خێك به داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه.