كرێكارانی كارخانه‌ی ماده خۆراكییه‌كانی كه‌یوان له چوار كیلۆمتری هه‌مه‌دان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به پێ نه‌دانی سێ بۆ چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئه‌و كارخانه‌یه سه‌ر به هۆڵدینگی دارووگه‌ر بووه و كاتێك شیركه‌تی دارووگه‌ر به‌هۆی مایه‌پووچ بوونه‌وه داخرا، دۆخی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ش خراپ بوو. ئێستا ماوه‌ی سێ مانگه پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌و كارخانه‌یه ڕاگیراوه و خاوه‌نكار حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ٥٨ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ی په‌رداخت نه‌كردووه.