كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی كیش چووبی هۆمۆرزگان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ له ئاست نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٢٠ كرێكار له به‌شه جیاوازه‌كانی كارخانه‌ی كیش چووب دا كار ده‌كه‌ن و هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو، مانگی خاكه‌لێوه، گوڵان و جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵیان له‌گه‌ڵ جێژنانه‌ی ساڵی ١٤٠٤ وه‌ر نه‌گرتووه. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا له دۆخێكی سه‌خت ده‌ژین و نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كێشه‌ی ده‌رمانی بۆ ساز كردوون.