ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی كارتونسازی ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. له ئێستا دا ٥٠٠ كرێكار له كارخانه‌ی كارتۆنسازی كار ده‌كه‌ن و خاوه‌ن كارخانه كه برای “حه‌داد عادڵ” نوێنه‌ری مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامیه، هیچ بایه‌خێك به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران نادات.