به‌یانی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی فولادی كه‌ویر له ئه‌ردستان، له ئاست داخرانی كارخانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری خوازیاری په‌رداختی داخوازییه‌كانیان بوون.
مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١ كارخانه‌ی فولادی كه‌ویری ئه‌ردستان كرایه‌وه و مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ به هۆكارێكی نادیار داخرا و خاوه‌نكار ٢٢٥ كرێكاری بێكار كرد. ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی ناڕازی له به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.