ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی “ئاریا” له ئه‌ردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، هێشتا حه‌قده‌ستی چوار مانگی ڕابردووی خۆیان به ته‌واوه‌تی وه‌ر نه‌گرتووه و دوو حه‌وته له‌وه‌پێش به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده‌یان كرد و به‌ڵێنیان دا كێشه و گرفتی كرێكاران چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵ نه‌گرتووه. كرێكارێك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: خاوه‌نكار به بیانووی نه‌بوونی سه‌چاوه‌ی ماڵی حهقدهستهكانمانی دواخستووه و كاتێك ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕین هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنمان لێ ده‌كه‌ن.