ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی سیمكووی ڕه‌شت دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ٤٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی سیمكوو له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا ته‌نیا یه‌ك مانگ حه‌قده‌ستیان وه‌رگرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها ٢٠ كرێكار له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه له سه‌ر كار ده‌ركراون و هێشتا حه‌قی بیمه‌ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردووی كرێكاران به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی بڕینی بیمه‌ی ته‌كمیلی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت، ٣٥ كرێكار ده‌ستیان له كار كێشاوه و شوێنی كاره‌كانیان به‌جێهێشتووه.