ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئیلام دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئیلام خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و كاراكردنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌و كارخانه‌یه بوون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به هه‌وڵ و تێكۆشان توانیویانه چاكسازی له بواری به‌رهه‌مهێنان پێك بێنن و دۆخی بێ بازاڕی تێپه‌ڕێنن به‌ڵام پاداشهكانیان هه‌نارده‌ی تاران كراوه و خوازیاری په‌رداختی پاداشهكانیانن.